تەبلێتی جۆری Lenovo Smart Tab M8

تەبلێتی جۆری Lenovo Smart Tab M8
گەرچی تەبلێتەكان بۆ تاكەكەسن ، بەڵام تەبلێتی جۆری سمارت Tab M8 دەكرێت بۆ هەموو ئەندامانی ماڵەوە بێت. تەبلێتێك هەم گەورەكان و هەم بچووكەكان سوودی لێدەبینن. ئەویش وەك تەبلێتی جۆری yoga دەكرێت وەك هابێك واتە ریمۆت كۆنترۆڵی ئامێرە هۆشمەندەكانی ماڵەوە سوودی لێ ببیندرێ.
بەكارهێنەر دەتوانێت تەبلێتی ناوبراو بە (داك)ێكی تایبەتەوە واتە Smart Charging Station پەیوەند بدا و فەرمانی كۆنترۆڵ كردنی ئامێرەكان بەدەنگ پێبدا.
لەم تەبلێتەدا تایبەتمەندی MEMS لە مایكەكانی دا هەیە بۆ ئەوەی كە لەیەك كاتدا چەند فەرمانێك ئەنجام بدەن. لە تەبلێتی M8{ا پرۆسیسەری چوار ناوەكی بە شەپۆلی دوو گیگاهێرتزی تێدایە و سیستەمی وەرگرتنی ئەنتەرنێتی بەهێزی هەیە چونكە لە 5G سوود وەردەگرێ.
وەك ئاماژە پێكرا دەكرێت هەموو ئەندامانی ماڵەوە بەپێی ویستی خۆیان سوود لە تەبلێتەكە وەربگرن، بۆیە هەركام دەبێت ژمێرەی (ئەكاونت)ی تایبەت بەخۆیان هەبێت، تەبلێتەكە روخسارەكان دەناسێتەوە و بۆ هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە ئەو پرۆگرامانە دەكاتەوە كە پێشووتر بەكارهێنەرەكە داینابوون.
Top