تەبلێتی جۆری Yoga Smart Tab

تەبلێتی جۆری Yoga Smart Tab
ئەم تەبلێتە 10 ئینجە، شاشەكەی لە جۆری FHDیە لە بواری دەنگدا لە ریزی پێشەنگەكان دێ، دەنگێكی بەهێزی هەیە و دەكرێ بۆ كاری مۆسیقا سوودی لێوەربگیردرێ. وەك پێشتریش ئاماژەم پێكرا، دەكرێت وەك هابێك واتتە كۆنترۆڵی ئامێرە سمارتەكانی خانووە زیرەكەكان سودی لێببیندرێ.
یوگا سمارت لە ریزی زنجیرە تەبلێتەكانی yoga tab 3 دێت، پایەیەكی تایبەتی هەیە بۆ دانان لەو شوێنەی بە گونجاوی دەزانی، تەبلێتەكان بەگشتی هیچ پایەیەكیان نییە، ئەمەش وا دەكات بەكارهێنەر هەمیشە دەبێت بە دەستیەوە بێ، بەڵام تەبلێتی ناوبراو وا نییە.
خودی تەبلێتەكە چوارچێوە و رووكەشەكەی پلاستیك نییە، بەڵكو ئەلۆمینیۆمە.دەنگێكی بەهێزی هەیە سپیكەرەكانی لە جۆری JBL-Hi-fiین. لەگەڵ گوگل ئیستینت پەیوەند دەدرێ و هەروەها دەكرێت وەك ئەلبۆمی دیجیتالیش سوودی لێوەربگیردرێ.
Top