تەبلێتی جۆری Lenovo Smart Display 7

تەبلێتی جۆری Lenovo Smart Display 7
تەبلێتی Display 7یش لە ریزی تەبلێتە هۆشمەندەكانی لینۆڤۆ دێت، ئەم تەبلێتە بە بەراورد بە دوو تەبلێتەكەی پێشوو بچووكترە، شاشەكەی حەوت ئینجە و لە جۆری SDیە. بەڵام ئەویش دەكرێت وەك ریمۆت كۆنترۆڵی ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی ماڵەوە سوودی لێوەربگیردرێ.
تەبلێتی ناوبراو چوارچێوەیەكی كەمی هەیە و زیاتر شاشەیە. بڵندگۆكانی بەهێزن و دەنگ وەك ستریۆ لێدەكات. تایبەتمەندی جۆری TrueBlock Privacy Shutter تێدایە ئەوە وا دەكات بە داگرتنی دوگمەیەك دەنگەكە تەنیا بۆ بەكارهێنەرەكەی بچێت و كەسانی دیكە ئازار نەدات.
تەبلێتەكە رەنگی سپییە و پایەیەكی تایبەتی هەیە كە لێی جیا ناكرێتەوە، لەراستیدا دەكرێت وەك دیكۆر بۆ نیشاندانی كات و زانیاری تایەبت بە كەش هوا دابندرێ، هەروەها بۆ ژووری چێشت لێنانیش گونجاوە و چێشتلێنەر دەتوانێت یا گوێ بداتە گۆرانییەك یا سەیری فیلمێكی تایبەت بە چۆنییەتی چێشت لێنان بكات.
Top