ئۆتۆمبیلی كۆن و تەكنەلۆژی نوێ

ئۆتۆمبیلی كۆن و تەكنەلۆژی نوێ
ئامێری Link Drive گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ ئۆتۆمبیلە سیستەم كۆنەكان، چونكە ئۆتۆمبیلە نوێی و گرانباییەكان خۆیان ئەو سیستەمەیان تێدا هەیە، ئامێری ئاماژە بۆ كراو ئەركی ئەوەیە كە ئەركەكانی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەكان، كەش و هەوا و چۆنییەتی رێگاوبانەكان بە دەنگ بە شۆفێرەكە رادەگەیەنێ..
كاركردن بەو ئامێرە زۆر ئاسانە، ئامێرەكە لە شوێنی چەرخی جگەرە دەخرێت، دواتر لەگەڵ بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایلەكەت جا چ سیستەمی ئەندرۆید بێت یان ios پەیوەند دەدرێت، دواتر دەستەواژەی «hey google» دەڵێیت، بە دەربڕینی ئەم دەستەواژەیە، یارمەتیدەری دەنگی گوگڵ واتە google assistant بۆ گشت ئەركەكان یارمەتیت دەدات، مایكەكانی ئامێرەكە ژاوەژاو و دەنگەدەنگی رێگاوبان ناهێڵێت، شۆفێر دەتوانێت بە دەنگی خۆی بە ئامێرەكە بڵێت، ئەم رێگایەی پێیدادەڕۆین قەرەباڵغە، چ رێگایەك بۆ گەیشتن بە مەبەست گونجاوە، یان كەش و هەوا چۆنە، دەكرێت هەواڵەكانی رۆژت پێ رابگەیەنێ، یان كەناڵەكانی رادیۆی بگۆڕێت، لەكاتی هاتنی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێت دەڵێت چ ژمارەیەك یا چ كەسێك پەیوەندیت پێوە دەكات، بە دەنگی پێی دەڵێی وەڵام بداتەوە یان دایبخات...
Top