كۆنترۆڵێكی تایبەت بۆ كۆداكۆپتەرەكان

كۆنترۆڵێكی تایبەت بۆ كۆداكۆپتەرەكان
كۆداكۆپتەرەكان، واتە فڕۆكە بچووكەكانی تایبەت بە فیلم هەڵگرتنەوە ئەركی فیلم هەڵگرتنیان بۆ كاروباری سینەمایی و تەلەڤزیۆنی ئاسان كردووە، بەڵام گرفتێك بۆ بەكارهێنەرەكەی هەیە ئەویش كاتێك تیشكی خۆر زۆر دەبێت بەكارهێنەر ناتوانێت وەك پێویست كۆنترۆڵی فڕۆكەكە بكات چونكە تیشكەكان ئیزن نادەن فڕۆكەكە لە ئاسماندا بەو جۆرەی پێویستە ببیندرێ، ناچار بەكارهێنەر دەبێت لە چاویلكە سوود وەربگرێت، ئەگەر ئەمەش بكات ناتوانێت وەك پێویست لە سەر مۆبایلەكە كۆنترۆڵی بكات. كۆمپانیای DJI كۆنترۆڵی جۆری mavic2ی بەرهەم هێناوە كە خۆی شاشەیەكی تایبەتی هەیە و بەكارهێنەر پێویست ناكات چاو لە فڕۆكەكە بكات، بەڵكو دەكرێت لە شاشەی كۆنترۆڵەكەوە فڕۆكەكە ببینێت.
ریمۆت كۆنترۆڵەكە بە جۆری DJI Smart Controller ناسراوە، لە سیستەمی ئەندرۆیدی سوود وەردەگرێت. شاشەكەی 5.5 ئینجە و بەقەد شاشەی مۆبایلێك دەبێت، بۆ هەموو جۆرە كەش هەوایەك دەبێت، واتە لە پلەی گەرمی و ساردیدا دەكرێت سوودی لێبیندرێت، سیستەمی بلوتوس و وای-فای هەیە، میمۆری كۆنترۆڵەكە 16 گیگابایتە و دەكرێت كارت میمۆریشی بۆ دابندرێ.
Top