رۆبۆتێك وەك چــاودێری ماڵەوە

رۆبۆتێك وەك چــاودێری ماڵەوە
لە پیشانگای CES2019دا رۆبۆتەكان پانتاییەكی زۆریان لە پی شانگاكە داگرتبوو، لە رۆبۆتی منداڵان و بە ساڵاچووانەوە بگرە هەتا رۆبۆت بۆ ئەرك و كاری دژوار. كۆمپانیای misty robotics رۆبۆتی جۆری Misty II خستەڕوو، ئەمە هەمان رۆبۆتی پارساڵ بوو بەڵام بە هەندێك دەستكاری و ئەركی زیاترەوە.. رۆبۆتەكە زیاتر تایبەتە بۆ ئەركی چاودێری و ئەمنییەت، دەكرێ وەك پاسەوانێك یان وەك سەگێكی چاودێری ماڵەوە ئەركەكانی ئەنجام بدات. جیاوازییەكی بەرچاو لەگەڵ رۆبۆتی پێش خۆی ئەوە بوو كە ئەم رۆبۆتە دەكرێت پرۆگرامی بۆ دابندرێتەوە و ئەركی زیاتر یان گۆڕانكاری لە ئەركەكانیدا بێت، خوێندكاران و شارەزایانی ئەم بوارە دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
رۆبۆتەكە دوو سیستەمی ویندۆز و ئەندرۆید دەخوێنێتەوە، كامێرایەكی k4ی لەسەرە، لە رێگای وای-فایەوە لەگەڵ مۆبایل و ئامێرەكانی دیكە پەیوەند دەدرێت، سیستەمی ناساندنی روخسار و دوو سپیكەر و كۆمەڵە هەستەوەرێكی بۆ نەخشەهەڵگرتن لە دەوروبەری خۆی هەیە، جگەلەوەش باسكی تایبەتی هەیە بۆ هەڵگرتنی هەندێك كەلوپەل، دەكرێ رۆبۆتەكە ببێتە هاودەمی منداڵی بچووكی ماڵەوە یان یاری لەگەڵ سەگی ماڵەوەدا بكات، لیستی خۆراكی پێویستی رۆژانە ئامادە دەكات.
Top