زەنگی هۆشمەندی دەرگا

زەنگی هۆشمەندی دەرگا
لەگەڵ ئەوەی دا تەكنەلۆژیا گەیشتۆتە لوتكە، بەڵام هێشتاش لە وڵاتی ئێمەدا هەر بەدەست لە دەرگا دەدرێ بۆ كردنەوەی دەرگا، ئەو ماڵانەی جەرەسی دەرگاشیان هەیە تەنیا زەنگی دەرگای سەردەمی كۆنە، پلاكێك و جەرەسێك و هیچی دیكە! بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ مۆبایل هەوڵ دەدەین نوێترین مۆبایلەكانی جیهان بەكاربێنین.
ئێستا سەردەمی جەرەسی دەرگای ئەلكترۆنیش نەماوە، دەبێت جەرەسی دەرگا سمارت و هۆشمەند بێت، لەم ماوەیەدا كۆمپانیای TP-link لە پیشانگای cesدا نوێترین زەنگی دەرگای هۆشمەندی خستەڕوو..
زەنگی دەرگای هۆشمەند كە كۆمپانیای ناوبراوی خستیەڕوو بە جەرەسی جۆری Kasa Smart Doorbel ناسراوە. كوالیتی نیشاندان و فیلم هەڵگرتنەوە k2یە. لە تەكنەلۆژیای HDR و تیشكی سەرووی سوور سوود وەردەگرێ تا لەو ساتانەی كە تاریكیشە یان رووناكییەكی زۆر هەیە، وێنەی پشت دەرگا بەباشی نیشان بدا. زەنگی دەرگای ناوبراو روخساری ئەندامەكانی ماڵەوە دەناسێتەوە، هەروەها مایك و سپیكەریی تایبەتیشی لەگەڵدایە. فیلمی ئەوانەی كە لە دەرگایان دایاوە هەتا دوو رۆژ لەخۆیدا رادەگرێ، بەڵام دەكرێت بە هاوبەش بوون لە خزمەتگوزاری kasa care رۆژەكان زیاتر بكەی.
Top