ئامێرێك خواردنی دەرمان بیر نەخۆشان دێنێتەوە

ئامێرێك خواردنی دەرمان بیر نەخۆشان دێنێتەوە
ئەوانەی نەخۆشن بەتایبەتی بەساڵاچووان، لەبیریان دەچێت چ كاتێك حەب و دەرمانەكانیان بخۆن، ئەمەش مەترسی بۆ سەر تەندروستیان دروست دەكات. هەربۆیە داهێنەرێك بەناوی (ئامانۆیل مۆسینی) ئامێرێكی بەم مەبەستە داهێناوە.
باوكی (ئامانویل) بەهۆی ئەوەی لەكاتی خۆیدا دەرمانەكانی نەخواردبوو، جەڵتە لێیدا و مرد، ئەم رووداوە وای لە (ئامانویل) كرد بیر لە داهێنانێك بكاتەوە، بۆیە ئامێری pillo healthی داهێنا.
ئەم ئامێرە لە پێشدا پرۆگرامی دەدرێتێ كە چ كەسێك لە چ كاتێكدا دەبێت حەبەكانی بخوات، بۆیە لەكاتی خۆیدا جەرەس لێدەدا و ئەگەر نەخۆشەكە گوێی پێنەدا كەسانی نزیكی ئاگادار دەكاتەوە. دەرمانەكان هەر لە خودی ئامێرەكەدا رادەگیردرێن. جگە لەو ئەركە دەكرێت لەو ئامێرە پرسیاری پزیشكیش بپرسی و هەروەها دەكرێت بپرسی كاریگەری ئەو حەب و دەرمانانەی ئێستا بەكاری دێنێ چۆنە..
Top