هیدفۆنێك ئەركی وەرگــێڕان ئەنجام دەدات

هیدفۆنێك ئەركی وەرگــێڕان ئەنجام دەدات
«لیلی تیزێن» لە بواری داهێنانی تەكنەلۆژیای نوێدا كار دەكات، دایك و باوكی ناوبراو بە گەشتێك چوون بۆ ناوچەی ئالپ، بەڵام چونكە تەنیا یەك زمانیان دەزانی كێشەیەكی زۆریان بۆ پەیدا بوو، هەرچەندە «تیزێن» چەند پرۆگرامێكی تایبەت بە وەرگێڕانی لەسەر مۆبایلەكانیان دابەزاندبوو، بەڵام سوودی نەبوو. هەربۆیە «تێزین» بڕیاریدا هیدفۆنێك بەرهەم بێنێ كە هەمیشە لەگەڵ بەكارهێنەركەی دابێ و پێویستیش نەكات بە دوو جار وەرگێڕان بكات وەك زۆربەی ئاپی مۆبایلەكان، لەسەرەتادا دەبێ رستەكەت بۆ زمانی مەبەست دیاری بكەی و پاشان بەرامبەرەكەت دەبێ گوێی لێبگرێ و پاشان وەڵام بداتەوە.. بەڵام هیدفۆنەكانی «تیزێن» كە بە WT2 Plus ناسراون، راستەوخۆ زمانەكە دەگوازێتەوە، ئەگەر هەردوولایەن ئەم هیدفۆنەیان لەگوێ دابێ كارەكە زۆر ئاسان دەبێت، وەك ئەوە وایە دوو كەس پێكەوە بەبێ گرفت قسە بكەن، هیدفۆنەكە بۆ 36 زمان كاری وەرگێڕان دەكات.
Top