كۆمپیوتەرێكی بچووك بەڵام بەهێز

كۆمپیوتەرێكی بچووك بەڵام بەهێز
هەمیشە كۆمپانیاكان هەوڵ دەدەن ئامێرەكان بچووك و بچووكتر بكەنەوە، ئێستا سەردەمی كۆمپیوتەرە زەبەلاحەكان نەماوە، ئەو كۆمپیوتەرانەی كە كاتێك دادەگیرسان دەنگێكی زۆر و توانایەكی كەمیان هەبوو، ئێستا گشت ئامێرەكان بەرەو بچووك بوونەوە رۆیشتوون.
نوێترین كۆمپیوتەری بچووك كە لەم دواییە لەلایەن asusەوە بەرهەم هاتووە كۆمپیوتەری جۆری Asus ProARt PA90ە. راستە كۆمپیوتەرەكە بە قەوارە بچووكە بەڵام سیستەمێكی زۆر بەهێزی لەگەڵدایە. پرۆسیسەرەكەی لە نەوەی نۆیەمی ئەنتەلە. سێ درایڤی داتا هەڵگرتنی تێدایە دوویان توانای هەڵگرتنی 512 گیگابایت داتای هەیەو یەكیشیان لە جۆری هارددیسكە كە توانای هەڵگرتنی یەك ترابایت داتای هەیە. دەنگێكی یەكجار كەمی هەیە. سیستەمی فێنك كەرەوەی بە جۆرێك دروستكراوە كە ئەگەر گەرما بگاتە 80 پلە سانتی گرادیش، قەپاغەكەی سەری هەڵدەگیردرێت و هەوای نوێ فێنك رادەكێشێ.
Top