فووتەی هۆشمەند بۆ نابینایان

فووتەی هۆشمەند بۆ نابینایان
فووتە یان مەتر بۆ پێوانی مەودایە، لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا بەو ئامێرە دەگوترێت (فووتە)، چونكە بۆ یەكەمجار بەریتانییەكان ئەم ئامێرەیان لەگەڵ خۆیان هێنا و دیاریكردنی مەوداش لەلایەن ئەوانەوە بە پێ واتە (فووت) دەكرا، بەڵام لە شوێنەكانی دیكەی كوردستان بە مەتر ناوی دەبن..
لەم چەند ساڵەدا تەكنەلۆژیای نوێ گۆڕانكاری بەسەر فووتەش داهێناوە، فووتەی لەیزەری و دیجیتالیش بەرهەم هاتوون، بەڵام هەرچۆنێك بێت ئەو ئامێرانە زیاتر بۆ بینایان و نابیناكان ناتوانن سوودی لێوەربگرن، بۆیە چەند گەنجێكی خوێندكاری زانكۆیەكی تەكنەلۆژیای ئوسترالیا، فووتەیەكی تایبەت بە نابینایانیان بەناوی (macaron) بەرهەم هێناوە. بیرۆكەی دروستكردنی فووتەیەكی وا لەوەوە سەرچاوەی گرت كە یەكێك لە خوێندكارەكان كێشەی لە بینیندا هەبوو، بۆیە ئەم فووتەیان بەرهەم هێنا. فووتەكە بچووكە، بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ، بە دیوار و هەر كەرەسەیەكی دیكەش پێوەدەنووسێت. شاشەیەكی هەیە و بۆ پێوانیش هەر ئەوەندە بەسە كە بەكارهێنەر بڵێت مەودای پەنجەرە هەتا دەرگا چەندە، یان مەودای ئەم شتە تا ئەو شتە چەندە، ئەپلكەیشین موبایلەكە مەودای شتەكان لێكدەداتەوە و بە دەنگ بە بەكارهێنەرەكە رایدەگەیەنێ و ئەندازەكەش لەسەر موبایلەكە خەزن دەبێت.
Top