هاردیسكێك با تانك بەسەریدا بڕوا!

هاردیسكێك با تانك بەسەریدا بڕوا!
كۆمپانیای (ADATA) نوێترین هارددیسكی پۆرتێبڵی خۆی بەناوی ADATA HD830 خستەڕوو. هاردیسكێكی بەهێز و پتەو لە ئاست كارەساتە سروشتی و بەركەوتن و كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی ڕا. هارددیسكی ناوبراو قەوارەی 2،4،5 ترابایتی هەیە. هاردیسكەكە ستاندەرێكی نیزامی هەیە و بەو مانایە كە لە شەڕ و كاتە نائاساییەكانیشدا زۆر گونجاوە. چونكە دەتوانێت كێشی سێ تەن بەسەریدا بڕوا و هیچی لێ نەیەت، واتە تانكێك!
هارددیسكی ئاماژە پێكراو گەر لە بەرزایی 20 مەتریش بكەوێتە خوارەوە هیچی لێنایەت. جگە لەوەش لە بواری دیزاین و ستایلەوەش سەرنج راكێشە و دوو رەنگی شین و رەشی هەیە.
Top