پرۆگرامێك بۆ كۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوە

پرۆگرامێك بۆ كۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوە
پرۆگرامەكانی تایبەت بە كۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوە گرنگی زۆریان هەیە، رەنگە زۆركەس نەزانێت كە دەكرێت لە رێگای دوورەوە واتە مەوداكە ئەوپەڕی هەرشوێنێك بی لە جیهاندا بتوانی لەماڵەوەت كۆمپیوتەرەكەت دەستكاری ، فایلەكانی سەری كۆپی بكەی و هەر كارێكی دیكە، یان ئەگەر رۆژێك كۆمپیوتەرەكەت تێكچوو، بەڵام كەسی شارەزا زۆر لە تۆ دوور بوو و دەستی بە كۆمپیوتەرەكەت رادەنەدەگەیشت، دەكرێ لە رێگای پرۆگرامی تایبەتیەوە كۆمپیوتەرەكەی بدەیە دەست و هەر لەدوورەوە كێشەی كۆمپیوتەرەكەت چاك بكات.
پرۆگرامەكانی تایبەت بە كۆنترۆڵ لە رێگای دوور گەلێكن، تەنانەت لە خودی ویندۆزیشدا پرۆگرامێكی تایبەت بەوە هەیە وەك Remote desktop هەروەها پرۆگرامی زۆر ناسراوی ئەو بوارە Team Viewer. یەكێكی دیكە لەو پرۆگرامەكانی ئەم بوارە پرۆگرامی RealVNCیە. كە بەو تایبەتمەندییانەی لە پرۆگرامەكەدا هەیە دەكرێت لە رێگای دوورەوە زۆربەی سیستەمەكان كۆنترۆڵ بكەی.
لەگەڵ زۆربەی سیستەمەكان دەگونجێت و دەكرێت مۆبایل و تەبلێتیش لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵ بكەی.
Top