بازنەیەكی پلەیەر تایبەت بە گەنجان

بازنەیەكی پلەیەر تایبەت بە گەنجان
ئامێرەكانی گوێدان بە مۆسیقا گەلێكن، لە MP3, MP4، هیدفۆن، هێدست، موبایل، تەبلێت بگرە هەتا كۆمپیوتەر و سپیكەرو و كاتژمێر و بازنە زیرەكەكان.
بازنی هۆشمەندی جۆری Creative-Ring-Mp3-Player یەكێكە لەو جۆرە پلەیەرانە (player) واتە ئەو ئەو ئامێرەی كە دەكرێت دەنگ بڵاو بكاتەوە. هەروەك لە وێنەكەدا دیارە، هەموو هێماكانی تایبەت بە لێدانی مۆسیقا لەسەر بازنەكە را دیارن، خۆی پێكهاتووە لە بازنێك و دوو هێدفۆن كە هێدفۆنەكان بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ بازنەكە پەیوەند دەدرێن، جگە لەوەش بەكارهێنەر دەتوانێت بازنەكە یان هێدفۆنەكان لەگەڵ مۆبایلش پەیوەند بدات. بازنەكە بەپێی دەستی كەسەكان بچوك و گەورە دەكرێتەوە. جگە لە بڵاوكردنەوەی دەنگ، شاشەیەكی بچووكیشی هەیە بۆ نیشاندانی فیلم و وێنە.. كاتێك بازنەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت دەكرێت بەهۆیەوە وەڵامی پەیوەندییەكانیش بدەیەوە..
Top