پرینتەرێكی مۆبایل دەستكاری وێنەش دەكات

پرینتەرێكی مۆبایل دەستكاری وێنەش دەكات
بە داهێنانی مۆبایل و كامێرای دیجیتالی، بەداخەوە پیشەی تاقیگەی وێنەی دیجیتالی نەما، چونكە زۆر كەم ئەو وێنانەی دەكێشرێن، دەخرێنە سەر كاغەز، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپانیاكان هەوڵیانداوە پرینتەرێكی بچووك كە ئەركی چاپكردنی وێنە بگرێتە ئەستۆ بەرهەم بێنن، ئەو پرێنتەرانەی لەگەڵ گشت جۆرە ئامێرێكی دیجیتالی وەك مۆبایل، كامێرا، تەبلێت، كۆمپیوتەر دەگونجێن.
پرێنتەرێكی بچووك كە بە پرێنتەری فۆتۆشۆپ ناسراوە و لەگەڵ گشت سیستەمەكانی مۆبایل وەك ئایفۆن و ئەندرۆید و هەروەها لەگەڵ كۆمپیوتەریش دەگونجێت بەرهەم هاتووە. ئەم پرێنتەرە بچووكە وێنەی 6×4دا چاپ دەكا، ئەو وێنانەی دەگیردرێن پێویست بەوە ناكات لەسەر كۆمپیوتەر یان مۆبایل دەستكاری بكرێن، بەڵكو خودی پرێنتەرەكە پرۆگرامی تایبەت بە دەستكاری كردنی وێنەی تێدایە و خودی پرێنتەرەكەش سیستەمی ئەندرۆید دەخوێنێتەوە. پرێنتەرەكە كەیسێكی تایبەتی هەیە كە شوێنی چل فۆتۆ دەگرێت. خێرایی چاپكردنەكەش یەك خولەكە.. بۆ پەیوەندی نێوان مۆبایل و پرێنتەرەكە پێویستی بە سیستەمی وای-فاش نییە تەنیا ئەوەندە لە پرێنتەرەكە نزیك بێتەوە، وێنەكە چاپ دەكات.
Top