كیبۆردێكی گونجاو بۆ مۆبایل و تەبلێت

كیبۆردێكی گونجاو بۆ مۆبایل و تەبلێت
مۆبایل لە زۆربەی بوارەكاندا شوێنی كۆمپیوتەری گرتۆتەوە، بەڵام بەهۆی قەبارەی بچووكیان هەرگیز ناكرێت وەك كۆمپیوتەر بۆ تایب كردن سوودی لێوەربگیردرێت، مەگەر كیبۆردی تایبەتیان بۆ دابندرێت.
كیبۆردی بلوتوسی تایبەت بە مۆبایل و تەبلێت گەلێكن، یەكێك لەو كیبۆردانە، كیبۆردی جۆری (flex)ە. كیبردێكی گونجاو لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ تەبلێت، تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان و مۆبایل و كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت. كێشی كیبۆردەكە تەنیا 400 گرامە. خاڵی جێگای سەرنجی كیبۆردەكە ئەوەیە كە لە یەك كاتدا لەگەڵ چەندین ئامێر پێكەوە پەیوەند دەدرێت.
Top