تاكسی فڕۆكە گشتگیر دەبێت؟
كۆمپانیای (Vertical Aerospace) كە لە بەریتانیا چالاكی هەیە، نیازی هەیە لە ماوەی چوارساڵدا ئەم خەونە بێنیتە دی و لەنێوان شارەكانی بەریتانیادا تاكسی فڕۆكە هاتووچۆ بكات.
فڕۆكە سێ تایەكەی كۆمپانیای ناوبراو كە بە باتری كار دەكات و چوار پەروانەی هەیە و كێشی 750 كیلۆیە، جارێ لە تاقیكردنەوەدایە و فڕینەكەی بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە. پێدەچێت خێرایی تاكسیە فڕۆكەكە 320 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بێ و بۆ هەر شەحنكردنەوەیەكیش تا 800 كیلۆمەتر بفڕێت.