كۆمپیوتەری گیرفانی جێگەی لاپتۆپ دەگرێتەوە

كۆمپیوتەری گیرفانی جێگەی لاپتۆپ دەگرێتەوە
بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەرە بچووكەكان واتە ئەوانەی قەوارەیان هەر بەقەد مۆبایلێك دەبێت و لە گیرفاندا جێگایان دەبێتەوە، دەستپێكێكە بۆ ئەوەی شۆڕشێك لە تەكنەلۆژیای كۆمپیوتەر لە ئارادایە كە نیاز هەیە كۆمپیوتەری سەرمێز و لاپتۆپیش نەهێڵێت..
لەم دواییەدا كۆمپانیای زیتاك كۆمپیوتەرێكی گیرفانی بەناوی zotac PI255-GK بەرهەم هێناوە، كۆمپیوتەرە بچووكەكە لە زۆر لە مۆبایلە هۆشمەندەكان كێشی كەمترە و قەوارەی بچووكتر، سیستەمی ویندۆز10 و سیستەمەكانی لینۆكس و GNUشی لەسەر دادەندرێت. پرۆسیسەرەكەی لە جۆری Intel UHD600ە. گرنگترین بەشی ئەوەیە كە دەكرێت كاری ئیدیتی فیلم بە كوالیتی K4ی پێبكرێت.
رامی كۆمپیوتەرەكە 4 گیگایە و میمۆرییەكەی 32 گیگابایتە، دەكرێت وەك مۆبایلە هۆشمەندەكان میمۆری بچووكیشی بۆ دابندرێت، جگە لەوەش گشت تایبەتمەندییەكی كۆمپیوتەرە مەزنەكانی هەیە.
Top