كاتژمێرێكی سمارت لۆكس و سەرنج راكێش
كاتژمێرەكە دیزاینێكی سەرنج راكێش و گەنج پەسەندی هەیە، بازنەیەكی نوێی 24 كاتژمێری بەدەوری دایە كە هێماكانی شەو و رۆژ بە باشی دەبیندرێن، وەك گشت زۆربەی كاتژمێرەكان زیاتر بۆ بواری تەندروستی و جوڵەی لەش سوودی لێوەردەگیردرێت و بۆیە لێدانی دڵ و ژماردنی هەنگاوەكان لەسەر شاشەكەی دەردەكەون. كێشەی گەورەی كاتژمێرەكە ئەوەیە كە ماوەی راگرتنی شەحنی كەمە ئەگەر رۆژانە سوودی لێوەربگیردرێت تەنیا یەك رۆژ دەخایەنێت و ئەگەر تەنیا وەك كاتژمێر سوودی لێببیندرێن هەتا 5 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت.