مۆنیتۆرێكی نوێ بۆ گرافیك و نەخشەسازی

مۆنیتۆرێكی نوێ بۆ گرافیك و نەخشەسازی
لە ئەرك و كاری نەخشەسازی و گرافیكدا، شاشە هەتا گەورەتر بێت، بەكارهێنەر باشتر دەتوانێ ئەركەكانی ئەنجام بدات و وردبینی زیاتری تێدا دەكات، بەڵام كێشەیەك لە مۆنیتۆرە مەزنەكاندا ئەوەیە كە شوێنێكی زۆر داگیر دەكەن و كێبڵی كارەبا و ئەو وایەرانەی پێوەی پەیوەند دەدرێن دیمەنی سەر مێزەكە بە جوانی دەرناخەن. سامسۆنگ بۆ چارەسەری ئەم گرفتە لەم دواییەدا مۆنیتۆرێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە بەهۆی باسكێكەوە لە لێواری مێز دەخرێت و جوڵەی پێدەكرێت، هەركاتێكیش بەكارهێنەر كاری پێی نەما دەكرێت مۆنیتۆرەكە پاڵ بە دیوارەوە بدرێت.
مۆنیتۆری ئاماژە پێكراو بە جۆری space monitor ناسراوە، دوو ڤێرژنی هەیە، یەكێكیان 27 ئینجییە و بە كوالیتی QHD و ئەوەی دیكەیان 32 ئینجییە بە كوالیتی K UHD. مۆنتیۆرێكی وا بەهێز زیاتر بۆ كاروباری گرافیك و نەخشەسازییە و بەكارهێنەرانیشی، ئەندازیاران و نەخشەسازان و ئەوانەی كاری سینەمایی دەكەن.
Top