لە هەر شوێنێك بی بێ ئینتەرنێتت نابی!

لە هەر شوێنێك بی بێ ئینتەرنێتت نابی!
ئەم وێنەیەی لێرەدا دەیبینن، سەری بتڵی بیبسی نییە! ئەمە دابینكەری ئینتەرنێتە لە هەر شوێنێك لە جیهان بی.
هێڵی ئینتەرنێت بۆتە بەشێك لە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان، بەڵام ئەگەر ماوەیەك گەشت بكەی بۆ شوێنێكی دوورە دەست، یان چیا یان دارستانێك كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نایگرێتەوە، یان دەچی بۆ وڵاتێك كە هەتا شارەزای هێڵی ئینتەرنێتی ئەوێ دەبێ ماوەیەك دەخایەنێ. ئەم بازنە نارنجیەی كە لەوێنەكەدا دەیبینن لە هەر شوێنێك لە جیهان بی ئینتەرنێتت بۆ دابین دەكات. ئەم بازنە بە Skyroam Solis ناسراوە، ئەمە وای-فایەكی جیهانییە. هێڵی ئینتەرنێتەكەی خێرایە، بەڵام زۆر گرانە، وەك موبایلی سورەیا دەچێت كە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەكە لە مانگی دەستكردەوە وەردەگرێت و پێنج ئامێریش دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
Top