نوێترین كامێرا ئەكشنەكانی هێرۆ

نوێترین كامێرا ئەكشنەكانی هێرۆ
كۆمپانیای gopro كە چالاكییەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی كامێراكانی جوڵەدار واتە ئەكشن چڕكردۆتەوە و زنجیرە كامێراكانی بەناوی هێرۆ hero ناسراون، لەم ماوەیەدا نوێترین كامێرای ئەكشنی خۆی بەناوی hero7 خستەڕوو. كامێراكە لە سێ رەنگ دایە و بە سێ ستایل و توانای لێكجیاوازیش.
رەنگی رەشی كامێراكە كە بە جۆری gopro hero7 black ناسراوە، لەناو ئەم سێ كامێرایەی ئاماژەمان پێدان بەهێزترینانە. توانای هەیە بە كوالیتی k4 فیلم بگرێ. تایبەتمەندییەكی بەهێزی كامێراكە ئەوەیە كە سیستەمێكی نوێی تێدایە بەناوی HyperSmooth بەهۆیەوە دەكرێت ڤیدیۆكان لەكاتی جوڵەش دا بە بێ گرفت بگرێت و بەبێ ئەوەی جوڵەكردنەكە كاریگەری لەسەر دابنێت. هەستەوەری كامێراكە 12 میگاپیكسلە. دەتوانێت بە فۆرماتی RAW و EPS وێنە بگرێت.
تایبەتمەندییەكی دیكەی كامێراكە ئەوەیە كە دەتوانێت هەرلەوكاتەدا فیلم هەڵدەگریەوە هەر ئەوكاتە و دەستبەجێ فیلمەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك ئینستاگرام و فەیسبوك بڵاوبكەیەوە.
شاشەی كامێراكە 2 ئیجە و خودی كامێراكە بچووكە و لە پەنجەی دەستدا جێگای دەبێتەوە، دەكرێت لە ئامێرەكانی جوڵەدار وەك ئۆتۆمبیل و پایسكلیش دابندرێت و لەكاتی رۆیشتندا بەبێ ئەوەی فیلمەكە تێك بچێت، ڤیدیۆ تۆمار بكات.
هێرۆ7 لە قوڵایی دە مەتر لە ژێرئاودا بەباشی كار دەكات. سیستەمی وای-فا و بلوتوسی هەیە.
Top