رۆبۆتێك وەك پەرستارێكی نەخۆشخانە

رۆبۆتێك وەك پەرستارێكی نەخۆشخانە
جیهانی رۆبۆتەكان وردە وردە لە واقیع نزیك دەبێتەوە. بەڵام دەبنە بەڵا و كێشە بۆ مرۆڤایەتی یان لە خزمەت مرۆڤایەتی دادەبن، ئەمە داهاتوو وەڵام دەداتەوە. لەم دواییەدا لە ژاپۆن رۆبۆتێك بەرهەم هاتووە كە بە جۆری moxi ناسراوە. (مۆكسی) لە نەخۆشخانەكاندا كار دەكات و وەك پەرستارێكی خزمەتگوزار و كات ناس ئەركەكانی ئەنجام دەدات، ماندوو نابێ، خەویشی نایە! لە خزمەت نەخۆشەكاندایە، ئەگەر یەكێك لە تەختەكەی كەوتە خوار دەیباتەوە سەر جێگایەكەی خۆی، لەكات و ساتی خۆیدا دەرمان دەداتە نەخۆشەكان. زانیاری سەبارەت بە نەخۆشەكان لەسەر شاشەكەی (سەری) نیشان دەدات و دكتۆرەكان ئاگادار دەكاتەوە.
Top