كاتژمێرە زیرەكەكان هەرچەندە بەتەواوی گشتگیر نەبوونە، بەڵام رۆژێكدادێت شوێنی خۆیان بەتەواوی دەكەنەوە، كاتژمێرە كلاسیكیەكان نامێنن، گەرچی هێشتاش رێژەی ئەوانەی كاتژمێری كلاسیك بەكار دێنن زیاترە لەوانەی كاتژمێری سمارت بەكار دێنن. بۆیە كۆمپانیایەكی فەرەنسی نوێترین كاتژمێری زیرەكی خۆی كە بە جۆری Steel HR Sport ناسراوە، بەرهەم هێنا. كاتژمێرێك هەموو ئەركێكی كاتژمێری زیرەك ئەنجام دەدات، بەڵام ستایلەكەی وەك كاتژمێرێكی كلاسیك دەچێت.
تایبەتمەندییەكانی وەك GPS، هەستەوەری دیاریكردنی رێژەی ئوكسیژن، هەستەوەری لێدانی دڵ، توانای نیشاندانی ئاگاداركردنەوەی زەنگ موبای و كورتە پەیام.. خودی كاتژمێرەكە ئەپێكی تایبەتی تێدایە كە دەتوانێت سەد ئاگاداركردنەوەی ئەپەكان رابگەیەنێ، وەك كاتەكانی رۆیشتنی فڕۆكە، هەواڵەكان، پەیامی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. كاتژمێرەكە دوو رەنگی رەش و سپی هەیە.