مراویەكی رۆبۆت لە خزمەت كێڵگەدا

مراویەكی رۆبۆت لە خزمەت كێڵگەدا
لە وڵاتی ژاپۆندا بۆ ئەوەی كە بەرووبومی برنج بەباشی بەرهەم بێنێ و بژاریان نەبێ و لە زیندەوەری زیان بەخش بە دووربن، مراویان لەناو كێڵگەكاندا بەرەلا دەكرد. مراویەكان جگە لە زیندەوەرە زیانبەخشەكان، ئەو گژوگیایانەی دەبوونە بەربەست لە گەشەكردنی كێڵگەی برنجدا ئەوانیشان لەناو دەبرد.
كۆمپانیای نیسان كە ناوێكی ناسراوە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلدا، مراوی رۆبۆتی بەرهەم هێناوە كە شوێنی مراوی راستی گرتۆتەوە. مراوییە رۆبۆتەكە وەك مراوییەكی ئاسایی دەچێت و مەلە دەكات و گژوگیا زیانبەخشەكان لەناو دەبات. بۆ كاركردنیشی پێویستی بە هیچ وزەیەك نییە و تەنیا لە تیشكی خۆر سوود وەردەگرێت.
Top