پرۆگرامێك بۆ پاك كـــــــردنەوەی هارددیسك

پرۆگرامێك بۆ پاك كـــــــردنەوەی هارددیسك
بە زۆر هۆكارەوە هارددیسكی كۆمپیوتەر یان لاپتۆپەكەتان پڕ دەبێت و ئەوكات سیستەمەكە بەرەو سستی دەڕوات و خێرایی لەدەست دەدا، جگەلەوەش چەندین گیروگرفتی دیكە سەر هەڵدەدەن، وەك نەكردنەوەی پرۆگرامەكان، كوژانەوەی لەناكاوی كۆمپیوتەر..
مەرج نییە هارددیسك هەر بە پرۆگرام و فایلەكانی تۆ پڕ بووبێت، دەكرێت تووشی ڤایرۆس بێت یان فایلی دووبارە و بێكەڵكی زۆر تێدابێت.
ناسینی و سڕینەوەی یەكە یەكە فایلەكان ئەركێكی دژوارە ئەگەر پرۆگرامێك نەبێت ئەم كارە ئەنجام بدات. یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆگرامەكانی ئەم بوارە پرۆگرامی Files Inspectorە، ئەم پرۆگرامە یارمەتیت دەدات هاردیسكەكەت پاك بكرێتەوە و تەنیا زانیارییە پێویستییەكانی تێدا بمێنێتەوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- سڕینەوە و پاككردنەوەی هارددیسك.
- سڕینەوەی داتا ناپێویستەكان.
- سڕینەوەی پەڕگە و بوخچە زیادییەكان.
- سڕینەوەی تەواوی سەلەی داتا فڕێدراوەكان.
- گونجان لەگەڵ هەموو سیستەمەكانی كۆمپیوتەر..
Top