ئایفۆنەكەت بكە بە كامێرای وێنەگرتن

ئایفۆنەكەت بكە بە كامێرای وێنەگرتن
مۆبایلە هۆشمەندەكان خۆیان باشترین كامێرای وێنەگرتنیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وێنەگرتن بە كامێرا چێژی خۆی هەیە و نوستالۆژییەكی تێدایە. كەڤەر واتە بەرگێكی تایبەت بە مۆبایلی ئایفۆن دروستكراوە كە مۆبایلەكە دەكات بە كامێرایەكی جۆری DSLR. كەڤەرەكە بۆ وێنە و فیلم گرتن كارئاسانییەكی زۆر دەكا، بەكارهێنەر بەتەواوی هەست بەوە دەكات كە كامێرای بەدەستەوەیە نەك مۆبایل. وێنەكانیش بە كەڤەرەكە جوانتر و باشتر دەردەچن.
كەڤەری جۆری Pictar one كێشەكەی كەمە و دژە لەرینە، واتە ئەگەر بەكارهێنەر دەستیشی بلەرزێ، وێنەكە بەبێ گرفت دەگرێت. بەهۆی ئەو كەڤەرەوە گشت تایبەتمەندییەكانی وێنەگرتن وەك زۆم و فۆكس كردن ئەنجام دەدرێن.
Top