دوو كاتژمێری زیـــرەك لە شیائومیەوە

دوو كاتژمێری زیـــرەك لە شیائومیەوە
كاتژمێرە زیرەكەكان ئەگەرچی لە جیهاندا لەلایەن كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ بە فرەیی دروست دەكرێن، بەڵام هێشتا گشتگیر نەبوونە و هێشتاش كاتژمێری كلاسیكی باوی خۆی ماوە.
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای شیائومی دوو كاتژمێری زیرەكی خۆی خستەڕوو. كاتژمێری زیرەكی جۆری Amazfit Smart Watch 2 و هەروەها كاتژمێری زیرەكی Amazfit Health Watch. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی هەردوو كاتژمێرەكە ئەمانەن:
هەموو تایبەتمەندییەكانی كاتژمێرە هۆشمەندەكان لەو دوو كاتژمێرە زیرەكەدا دەبیندرێ، جگە لە سیستەمی لێدان یدڵ بەهۆی هێزی ئەلكترۆنی ECG و هەروەها سیستەمی لێدانی دڵ بەهۆی تیشكەوە. ئەم دو تایبەتمەندییە تەنیا لە نوێترین كاتژمێری ئەپلدا بەرچاو دەكەون.
كاتژمێری یەكەمیان ستایلەكەی بازنەیی شێوەیە. شاشەكەی 1.39 ئینجە لە جۆری ئۆلدە. رامەكەی 512 میگابایتە و میمۆرییەكەی 4 گیگابایتە. سیستەمێكی تایبەتی بەناوی amazfit OSهەیە. لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید 4.4 و ios10 دەگونجێت.
پشتیوانی لە سیستەمی eSIM دەكات. باترییەكەی 420 میلی ئامپەرە و هەتا 28 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت. مایك و سپیكەرێكی ناوخۆی هەیەو هەروەها سیستەمی GPS هەیە. ئەم ڤێرژنە یەك كاتژمێر داتای پێویست بۆ لێدانی دڵ بەهۆی وزەوە لەخۆیدا خەزن بكات. كاتژمێرەكەلە قوڵایی 50 مەتر لە ژێر ئاودا كار دەكات.
كاتژمێری هۆشمەندی جۆری دووەم چوارگۆشەیە و شاشەكەی 1.28 ئینجە. هەندێك كوالیتی لە كاتژمێری یەكەم كەمترە. وزەشی تەنیا بەشی هەفتەیەك دەكات. كێشەكەی تەنیا 25 گرامە، تایبەتمەندییەكانی دیكەشی وەك كاتژمێری یەكەم دەچن.
Top