گۆڕانكارییەكی نوێ لە تیڤیدا
تەلەڤزیۆنە سمارتەكان تەنیا ئەركیان نیشاندان نییە، ئەوان لە تۆڕی ئینتەرنێت دەبەسترێنەوە و ئەوەی مەبەستتە لە هەر سات وكاتێكدا بێ دەیگەیەنن..
لەم رووەوە سەرنجێك لەسەر تەلەڤزیۆنەكانی QLED 2019ی سامسۆنگ دەخەینەڕوو.
تەلەڤزیۆنە سمارتەكانی سامسۆنگ لە جۆری QLED دەكرێت وەك كۆنترۆڵی گشت ئامێرە هۆشمەندەكانی ماڵەوە سەیر بكرێن، ئەوان سێرڤێر و بنكەی كۆنترۆڵی ئامێرە سمارتەكانن. بەشێك لە تایبەتمەندی تەلەڤزیونەكانن ئەمانەن:
- سامسۆنگ هاوكاری خۆی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی و پرۆگرام پەرە پێدا وە و ئێستا دەتوانن لە هەر شوێنێك بن سەیری پرۆگرامە راستەوخۆكان و كەناڵە خۆڕاییەكان و لایڤە ستایلەكان بكەن.
- سامسۆنگ هەوڵیداوە راستەوخۆ تەلەڤزیۆنەكان لەگەڵ سیستەمی ios وەك ئایفۆن و ئایپاد و ماك بگونجێنێ و تەلەڤزیۆنەكان دەبنە ئامێری Airplay2.
- ئێستا بە ئاسانترین شێوە دەتوانن ئەوەی مەبەستتە بدۆزیەوە، تەنیا ناوی بابەتی مەبەستت سێرچ بكە، دەیان و سەدان كاناڵت لەمەبەستەكەی خۆت نیشان دەدا، بۆ نموونە بنووسە (چێشت لێنان) ئیدی گشت ئەو تەلەڤزیۆنانەتی تایبەتن بە چێش لێنان نیشان دەدا.
- كۆنترۆڵ كردنی ئامێرەكانی ماڵەوە، تەلەڤزیۆنەكان دەبنە بە هابێكی باش بۆ سوود وەرگرتن لە ئامێرەكانی ماڵەوە، بەسوود وەرگرتن لە SmartThings گشت ئامێرەكان پێكەوە پەیوەند دەدرێن. بۆیە دەكرێت پەردەكان لە رێگای تەلەڤزیۆنەكە دادەیەوە، سپیلیت هەڵبكەی و بكوژینەوە، هەروەها گلۆپەكانیش..
- گشت ئامێرەكانی وەك كۆمپیوتەر، لاپتۆپ، مۆبایل... بەبێ وایەر و بەبێ گرفت لەسەر شاشەی تیڤیەكان نیشان دەدرێن، بۆیە دەكرێت یاری و پرۆگرامەكان لەسەر شاشە بە قەوارەیەكی گەورەتر بكەیەوە.