فڵچەی دەدانی سمارت و شاشەی لەمسی

فڵچەی دەدانی سمارت و شاشەی لەمسی
تەندروستی مرۆڤ لە ددانەكانیەوەیەتی، كە ددانەكان واتە گەوهەرە گرانبەهاكانی مرۆڤ تووشی نەخۆشی هاتن، ئەندامەكانی دیكەش كێشەیان بۆ دێتە پێش، چونكە خواردن بەباشی هەرس ناكرێت و ئەوكات نەخۆشییەكان سەر هەڵدەدەن. بۆیە پاك راگرتن و شوردنی ددانەكان گرنگە.
لەم سەردەمەدا كە هەموو شتێك بەرەو هۆشمەندی چووە، فڵچەی ددانیشی گرتۆتەوە، لەم ماوەیەدا نوێترین فڵچەی ددانی زیرەك بەناوی Oclean X لەلایەن كۆمپانیایەك هەر بەو ناوەوە بەرهەمهێنرا. ئەوە یەكەم فڵچەی ددانە كە شاشەی لەمسی هەیە.
خێرایی شوردنەكە لەم فڵچەیەدا زۆرە و خێرایی لەرینەوەكەی 40 هەزار سوڕانە لە خولەكێكدا. ئەم فڵچەیە سێ و دوو شێوازی شوردنی ددانی هەیە و بەپێی ویستی بەكارهێنەر رێكدەخرێت.
لەسەر شاشە لەمسییەكە زانیاری وەك پاكراگرتنی ددان، هەروەها كاتەكانی ددان شوردن، ماوەی ددان شوردن و چۆنییەتی شوردنەكەی دیاری دەكات، جگە لەوەش كەش و هەواش نیشان دەدات و كاتژمێریشی تێدایە. خودی فڵچەكە لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ.
Top