دیسكتـۆپ لە بەرگی لاپتۆپدا

دیسكتـۆپ لە بەرگی لاپتۆپدا
كۆمپانیای dell لە بواری بەرهەمهێنانی لاپتۆپدا بەیەكێك لە كۆمپانیا ناسراوەكان دێتە ژمار، لەم ماوەیەدا نوێترین لاپتۆپی خۆی بەناوی AlienWare Area 51m خستەڕو. لاپتۆپێك كە كەم ستایلێكی سەرنج راكێشی هەیەو ئەم كاراییەكی بەهێز.
هەرلەیەكەم سەیركردندا هەست پێدەكەی لەگەڵ لاپتۆپەكانی دیكە جیاوازە، مەودای دوگمەی كیبۆرد زۆر زیاترە بووە. بۆ ئەوەی كە بەكارهێنەر كێشەی بەریەك كەوتنی پەنجەكانی بۆ نەیەتە پێش.
گرنگترین بەشی لاپتۆپەكە ئەوەیە كە بەكارهێنەر بە ویستی خۆی دەتوانێ گۆڕانكاری لە پارچەكانی دا بكات، بۆ نموونە دەكرێت پرۆسیسەر و كارتی شاشە بگۆڕێت، هەروەك لە كۆمپیوتەری سەرمێزدا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت، لە راستیدا ئەم لاپتۆپە دیسكۆپێكە لە بەرگی لاپتۆپدا، شاشەكەی 17ئینجە، رامەكەی 64 گیگابایتە. بێگومان لاپتۆپێكی وا دەبێت كێشی زۆربێت و بە بەراورد بە لاپتۆپێكی ئاسایی زۆرە، چونكە كێشەكەی نزیكە لە 4 كیلۆ.
لەم لاپتۆپەدا پرۆسیسەری 5 گیگاهێرتزی core i9ی لەسەرە و خێراییەكی زۆری هەیە. سیستەمی جوڵە لەگەڵ جوڵەی چاودا بۆ یەكەمجارە لەم لاپتۆپەدا تاقی بكرێتەوە.
Top