هاردیسكێكی دەرەكی و ئاستێكی زۆر

هاردیسكێكی دەرەكی و ئاستێكی زۆر
هاردیسكی دەرەكی یا پورتێبڵ بۆ هەڵگرتن و داكردنی داتاكان گرنگی خۆی هەیە، یەكێك لە گرنگییەكانی هارددیسكی پورتێبڵ ئەوەیە كە بارگرانایی لەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایلەكان كەمكردۆتەوە و ئێستا پێویست ناكات لەسەر كۆمپیوتەرەكەت هاردێكی گەورە و بەهێز هەبێت، لەبری ئەو دەكرێت هاردێكی پورتێبڵی (دەرەكی) بەهێزت هەبێت، چونكە هەڵگرتنی ئاسانترە و پاراستنی داتاكان لەودا باشترە.
كۆمپانیای ADATA لەم ماوەیەدا هاردێكی زۆر بەهێزی خۆی خستەڕوو كە هەم ستایل و دیزاینەكەی سەرنج راكێشە و هەم توانا و قەوارەكەی گەورە و بەهێزە.
هارددیسكی جۆری ADATA HD770G هەروەك ئاماژەی پێكرا دیزاێنێكی سەرنج راكێشی هەیە بەهۆی ئەو شریتە گلۆپانەی جۆری LED RGB سەرنجی بەكارهێنەر بۆخۆی رادەكێشێ. كۆمپانیای ناوبراو دەڵێت هەتا ئێستا تەكنەلۆژی لەم شێوەیە بەكار نەهاتووە.
هاردەكە نە تەنیا بۆ كۆمپیوتەرەكان بگرە بۆ ئامێرەكانی پلەی ستەیشن و Xboxیش گرنگی خۆی هەیە. كەڤەرێكی دژە تەڕبوون و دژە بەركەوتنی هەیە. تۆز و خۆڵ ناگرێت و ئاوی ناچێتە ناویەوە.
سیستەمی ئەمنییەتی زۆر بەهێزە و دەتوانی لەخودی هاردەكەدا پاسۆرد لەسەر داتاكان دابنێی.
Top