كاتژمێرە زیرەكەكەی تایبەت بە منداڵان

كاتژمێرە زیرەكەكەی تایبەت بە منداڵان
منداڵان لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا پشكی شێریان بەركەوتووە، جارێ زۆربەی منداڵان جیاوازی لە نێوان ئامێری خۆیان و ئامێری گەورەكاندا نانێن و زۆربەی گەورەكان گلەیی و گازندەیانە لە دەست منداڵان كە مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانیان بەكاردێنن. هەرچەندە زۆربەی ئەو ئامێرانەی بۆ گەورەكان هەن بۆ منداڵانیش بەردەستن، بۆ نموونە كاتژمێری هۆشمەند..
«شیائۆمی» نوێترین كاتژمێری زیرەكی خۆی تایبەت بەمنداڵان
خستەڕوو، كاتژمێری Mi Bunny Watch 3C كە لە تۆڕی 4G پشتیوانی دەكا.
شاشەی كاتژمێرەكە 1,3 ئینجە، گۆشەی دیدی 160 پلەیە. لەسەرووی شاشەكە، جامێكی چەماوە هەیە كە دەیپارێزێ لە هەر رووداوێكی نەخوازراو وەك كەوتنە خوارەوە و بەركەوتن. هەرەوەها بە ئاویش تێكناچێ و ئاو ناوچێتە ناویەوە.
پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان بە كوالیتی بەرز نیشان دەدا. كامێرایەكی دوو میگاپیكسلی HD لەسەرە. باترییەكەی 780 میلی ئەمپێرە و هەتا چوار رۆژ دانابەزێت. سیستەمی وای-فای و GPSی لەسەرە. لە دەست نیشانكردنی شوێنی منداڵەكە بۆ دایك و بابان سوودی زۆری هەیە.
Top