ڤیدیۆ پرۆژكتەرێك بە كوالیتی 4K

ڤیدیۆ پرۆژكتەرێك بە كوالیتی 4K
داتاشۆ یا ڤیدیۆ پرۆژكتەر بۆ نیشاندانی زانیاریەكان بەتایبەتی لە زانكۆ و قوتابخانەكان، یان لە هۆڵی كۆنفرانس و سیمینارەكان گرنگی خۆی هەیە، چونكە هەم هەڵگرتنی ئاسانە و هەم قەوارەی نیشاندانەكەی زیاترە لە تیڤی و هەم بینەریش زیاتر چێژی لێوەردەگرێ.
سەردەمی خۆی داتاشۆیەكان گەورە بوون و توانایەكیان كەم، بەڵام ئێستا پێچەوانە بۆتەوە. لەم ماوەیەدا شیائومی نوێترین داتاشۆی خۆی بە ناوی WEMAX 9000 ANSI Lumens بەرهەم هێنا. داتاشۆیەك كە كوالیتی نشاندانەكەی 4Kیە، فیلمەكان روون وەك ئاوێنەیەك نیشان دەدا.
كێشی داتاشۆیەكە هەندێك لە شەش كیلۆ زیاترە. پرۆژكتەرەكە قەوارەی نیشاندانی 80 لە 150 ئینجدایە. ئەگەر ڤیدیۆیە پرۆژكتەرەكە لە مەودای 30 سانتی دابنێی دەتوانێت وێنەكان بە لە قەوارەی 150 ئینجدا نیشان بدا.
رامی داتاشۆیەكە 2 گیگابایتە، میمۆری ناو ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكە 16 گیگابایتە. لەگەڵ ئەوەیدا سیستەمی بەگەڕخەڕی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام لە سیستەمی ئەندرۆید 6 بۆ سەرەوەش سوود وەردەگرێ.
Top