هاردی دەرەكی ئەپیسەر

هاردی دەرەكی ئەپیسەر
بۆ ئەوانەی داتا و زانیارییەكان هەڵدەگرن، دەزانن هارد لە ریزی باشترین كۆگا هەڵگری داتاكان دێت، جیاوازی سەرەكی لە نێوان هارد و فلاش میمۆریدا ئەوەیە، فلاش بۆ راگواستنی داتاكانە، هارد بۆ هەڵگرتن و ئەرشیف كردنی داتاكانە.
كۆمپانیای apecer لەم ماوەیەدا نوێترین هاردی پۆرتێبڵی خۆی خستەڕوو، هاردی جۆری AC630 USB 3.1 Gen. ئەم هاردە بێ ریكلام لە ریزی باشترین هاردەكان دێت. چونكە بچووكە و بە ئاسانی هەڵدەگیردرێت، دیزانێكی سەرنجراكێشی هەیە، دژە بەركەوتنە و بەئاو تێكناچێت و تەنانەت ئەگەر بكەوێتە ناو رووباریشەوە. خێراییەكی زۆر باشی هەیە لە سیستەمی USB3 سوودوەردەگرێ، خێراییەكەی 5 گیگایە لە چركەیەكدا. كەڤەر و چوارچێوەكەی پلاستیكێكی دژە بەركەوتنە. لە تاقیگەی سوپایی ئەمەریكادا دەرچووە، واتە لە بەرزاییەكی گەورەوە خراوەتەوە خوارەوە و كێشە بۆ هاردەكە نەهاتۆتە پێش. قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان لە هاردەكەدا یەك ترابایتی و دوو ترابایتیە.
Top