كریس هاوڕێیەكی باش بۆ شۆفێرەكان

كریس هاوڕێیەكی باش بۆ شۆفێرەكان
لەم سەردەمەدا نە تەنیا ئۆتۆمبیلەكان بەرەو سمارت و هۆشمەندی دەچن، بەڵكو ئامێری تایبەت بە ئۆتۆمبیلیش بەرهەم دێن كە زۆر ئەرك لە كۆڵ دەكەنەوە و زیرەك و سمارتن..
ئامێری Cris كە بەقەد ئاوێنەیەكی بچووك دەبێت، وەك هاوكار و هاوڕێیەكی باشی شۆفێرەكانە. دەكرێ بڵێین بەهۆی (كریس)ەوە شۆفێری چێژێكی دیكەی هەیە. لەگەڵ سیستەمی دەنگی ئۆتۆمبیلەكە پەیوەند دەدرێ، دەكرێ هەر بە دەنگ گۆرانییەكان بگۆڕی و دەنگ كەم و زیاد بكەی، دەكرێ بە ئاماژەی چەپ و راستیش ئەم كارە ئەنجام بدەی. ئەگەر شوێنێكت پێ نەزانی داوای لێبكە رێنوێنیت بكا لە یەك چركەدا نەخشەی شوێنەكە و رێگای چوونەكەت نیشان دەدا. داوای لێبكە پەیامێك بۆ یەكێك لە هاوڕێكانت بنێرێ یان پەیوەندی بەكەسێكەوە بكات لە یەك چركەدا ئەنجامی دەدا.
سیستەمی ئەمنییەتی بەهێزە، ئەگەر شۆفێرێكی دیكە بێتە سەر ئۆتۆمبێلەكە دەبێت داتای تایبەت بەخۆی دابنێ و كۆدی ئەمنیەتی خۆی هەبێ، چونكە زانیاریەكانی هی هیچ شۆفێرێك بۆ ئەوەی دیكە نادركێنێ. لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێ كەش و هەوا و هەواڵەكان لەوێ وەردەگرێ.
Top