سەربازێكی فەرانسە بە ئاسماندا دەفڕێ

سەربازێكی فەرانسە بە ئاسماندا دەفڕێ
لەم ماوەیەدا لە جەژنی نیشتمانی فەرانسەدا لەكاتێكدا كە ماكرۆنی سەرۆك وەزیرانیش دانیشتبوو، دیمەنێك سەرنجی هەموولایەكی بۆلای خۆی راكێشا. فڕینی سەربازێك بە ئاسماندا!
سەربازێك كە چەكی هەڵگرتبوو، سواری ئامێرێك بوو كە زیاتر وەك فانتازیا و خەیاڵ دەچوو، بەبێ باڵێكی هەبێ یا سوكانێكی هەبێ بۆ دەست پێگرتن كەسێك بە ئاسماندا دەفڕی..ئەو ئامێرە بە Flyboard Air ناسراوە.
ئەم ئامێرە دەكرێت وەك ئامێرێك لە خزمەت بواری سەربازیدا یا بواری گەیاندن و پۆستەدا سوودی لێوەربگیرێت. بەرهەمهێنەری ئامێرەكە كە لە جەژنی نیشتمانی فەرانسەدا خۆی كۆنترۆڵی دەكرد وەرزشكار و بەرهەمهێنەر(فرانكی زاپاتا)یە.
زاپاتا دەڵێت بۆ كەسێك بیەوێ ئەو ئامێرە كۆنترۆڵ بكا دەبێت 50 هەتا سەد كاتژمێر راهێنانی كردبێ. ئامێرەكە بە وزەی نەوتی سپی كار دەكا، پێچەوانەی زۆر ئامێری دیكە كە لە بەنزین سوود وەردەگرن.
ئەو ئامێرە دەتوانێت هەتا دوو كیلۆمەتر لە زەوی بەرز دەبێتەوە و خێراییەكەی 200 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدایە، بەڵام كێشەیەكی هەیە ئەویش مەودای رۆیشتنی كەمە دەتوانێت 10 هەتا 20 خولەك بفڕێت. كاتێك (زاپاتا) ویستی بەو ئامێرە لە دەریای (مانش) بۆ بەریتانیا بپەڕێتەوە كەوت ناو ئاوەكە، بەڵام كێشەیەكی ئەوتۆی توش نەبوو. وەزیری بەرگری فەرانسە گوتی دەكرێت ئەو ئامێرە بۆ كاورباری راگواستن و هێرش و چاودێریدا بەكار بێت..
Top