مۆبایل یاكۆمپیوتەرێكی بەهێز

مۆبایل یاكۆمپیوتەرێكی بەهێز
كۆمپانیای Asus ساڵی رابردوو یەكێك لە باشترین و بەهێزترین مۆبایلەكانی خۆی خستەڕوو، مۆبایلی جۆری ROG Phone ، ئەمساڵ ڤێرژنی نوێی ئەم مۆبایلەی بە توانایایی بەهێزترەوە خستەڕوو، ئێستاكە مۆبایلی جۆری ROG Phone2 شان لەشانی كۆمپیوتەرێكی بەهێز دەدا.
مۆبایلەكە تایبەت بە گەیم بەرهەم هاتووە، بارستاییەكەی 78 ملمە. وەڵامدانەوەی شاشەكەی 120 هێرتزە، قەوارەی شاشەكەی 6,59 ئینجە. شاشەكە سەرووی فول ئیچ دییە واتە HDRە. سیستەمی لەرینەوەیەكی زۆر بەهێزی هەیە. چوار مایكی لەسەرە و لەگەڵ چوار بڵندگۆ. كامێرای پێشەوەی واتە ئەوەی تایبەتە بە سێلفی گرتن 24 میگاپیسكلە. لە پشتەوەی دوو كامێرا هەیە یەكێكیان 48 میگاپیسكل و ئەوەی تریان 13 میگاپیسكل.
باترییەكەی 6000 هەزار میلی ئامپێرە كە دەكرێت 7 كاتژمێر لەسەریەك و بێ وەستان كاری پێبكرێ. لە ماوەیەكی زۆر كەمیشدا شەحن دەبێتەوە.
Top