كاتژمێرە زیرەكانی داهاتوو دەبنە تەبلێت
كاتژمێرە زیرەكەكان هەرچەند بەتواناش بن، بەڵام چونكە شاشەكەیان بچووكە ناتوانن وەڵامدەرەوەی زۆر شت بن، بۆ نموونە ناكرێت فیلمێك یان یارییەك لەسەر شاشەی كاتژمێرەكان بكەیەوە. كۆمپانیای (ئۆپۆ) نیازی هەیە ئەو بەربەستە بشكێنێ و مۆبایلێك بەرهەم بێنێ كە لەیەك كاتدا هەم مۆبایل و هەم كاتژمێر و هەم تەبلێت بێ..
شاشەی كاتژمێرەكە سێ قات گەورەتر دەبێ و لە دووەم قاتدا وەك مۆبایلی لێدێ و بۆ جاری سێهەمیش وەك تەبلێت، بە جۆرێكی لێدێ كە 200% جار گەورەتر دەبێ. ئایا ئەم بەرهەمە هەر لە چوارچێوەی بیرۆكەدا دەمێنێتەوە یان لە داهاتوویەكی نزیكدا بەرهەم دێ، چونكە ئەوەی ئەوە تەنیا بیرۆكەیە و دیزاین و نەخشەسازییەكەی بۆ كراوە.