ماوسێك كاری وەرگێڕانیش دەكا
ماوسەكە جگە لە وەی بە دەنگ كۆنترۆڵ دەكرێ، كاری وەرگێڕانیش دەكات. وەرگێڕان لە زمانی چینی و ئینگلیزی و فەرەنسی و ژاپۆنی و ئەڵمانی و 26 زمانی دیكە ئەنجام دەدا.
سەرەڕای ئەو تایبەتمەندییانە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی سەردێڕی هەواڵی رۆژانە و لە ماڵپەڕە هەواڵدەرییەكان وەردەگرێ.
كاركردی ماوسەكە بەشێوەی لەیزەری نییە بەڵكو لە تەكنەلۆژی تیشكی شین سوود وەردەگرێ كە لە لەیزەر بەهێزترو وردبینترە و لەسەر هەموو شوێنێك وەك شووشە، دار و پارچە كار دەكات.