ماڵپەڕێك بۆ دروستكردنی كلیپ

ماڵپەڕێك بۆ دروستكردنی كلیپ
بۆ دروستكردنی كلیپێك لە وێنە و كورتە ڤیدیۆ و مۆسیقی پێویستت بە پرۆگرامێكی تایبەتی هەیە كە ئەم كارە ئەنجام بدا. سەدان پرۆگرام هەن كە بەهۆی ئەوانەوە دەتوانی جوانترین ڤیدیۆ كلیپەكان دروست بكەی.
ئەگەر دەستت بە هیچ پرۆگرامێك رانەگەیشت و یان حەزت نەكرد پرۆگرامێك لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دابەزینی، دەتوانی سوود لە ماڵپەڕی.videotoolbox.com/ وەربگری.
ئەم ماڵپەڕە هەموو كاروبارێكی تایبەت بە دروستكردنی ڤیدیۆ كلیپی تێدایە، وەك بڕین، وەسەریەك خستنەوە، دانانی دەنگ...تاد لەم ماڵپەڕەدا هەیە.
دەتوانی 300 میگابایت لە فایل مینەجەر و 700 میگابایتیش لە بەشێكی تایبەتیدا دابنێی. دەكرێ ژێرنووسیش بۆ ڤیدیۆ كلیپەكەت دابنێی.
Top