چاویلكەی سمارتی چەماوە بەرهەم دێ

چاویلكەی سمارتی چەماوە بەرهەم دێ
لەم چەند دوو ساڵەی رابردوودا هەوڵێكی زۆر دراوە بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلی چەماوە، شاشەی چەماوە و لەم دواییەشدا چاویلكەی سمارتی چەماوە.
چەماوە یان نووشتاوە بەو ئامێرانە دەگوترێ كە شاشەكەیان گەورە و بچووك دەبێتەوە و وەك كاغەز دەنووشتێتەوە. سامسۆنگ كە بەنیاز بوو مۆبایلە نووشتاوەكەی خۆی لەم ماوەیەدا بخاتەڕوو، ئێستا بیرۆكەی بەرهەمهێنانی چاویلكەی سمارتی چەماوەشی هەیە.
چاویلكە سمارتەكان لە شێوەدا وەك چاویلكەی ئاسایین، بەڵام كاركردیان جیاوازە، بۆ نموونە چاویلكە سمارتەكەی گوگل، كەش و هەوا نیشان دەدا، لاپەڕەكانی ئینتەرنێت دەكاتەوە، هەواڵەكانت بۆ دەخوێنێتەوە و چەندین تایبەتمەندی گرنگی دیكەشی هەیە.
چاویلكە چەماوەكەی سامسۆنگ كە لەم ماوەیەدا (پێنت) واتە نەخشەی ئامێرەكە بڵاوكراوەتەوە، زۆر وەك چاویلكەیەكی ئاسایی دەچێت و تۆزێك ئەستوورترە ئەویش بەهۆی باتری و ئەو هەستەوەرانەی تێیدایە. ئەوكاتەی كە چاویلكەكە كرایەوە دەست بەكار دەكا، لەكاتی بچووكیشیدا دەكرێت بەئاسانی لە بەرك بخرێت.
وەك باس دەكرێت چاویلكەكە داتاشۆیەكی هەیە كە لەسەر دەسكەكەی داندراوە و بەهۆی داتاشۆیەكە دەكرێت لەسەر شاشەیەكی بچووك كە لەناو شووشەی چاویلكەكەدایە فیلم و وێنە نیشان بدا.
Top