مۆنیتۆرێك بۆ كارە پیشەییەكان

مۆنیتۆرێك بۆ كارە پیشەییەكان
مۆنیتۆر یا شاشەكان بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەرهەم دێن. مۆنیتۆر بۆ كاروباری ستۆدیۆ و مۆنیتۆر بۆ كاروباری سینەما و نەخشەسازی و زۆر بواری دیكە..
لەم ماوەیەدا مۆنیتۆرێكی نوێ لەلایەن كۆمپانیای BenQ بۆ كاروباری پیشەیی بەرهەم هات. ئەو مۆنیتۆرە 27 ئینجە. بۆ یارییە قورسەكان سوودی لێوەردەگرێ. زۆر جار كە باسی یاری دەكرێ رەنگە بڵێن چییە زۆر گرنگی بە یاری دەدرێ، بەڵام لەراستیدا كاتێك كۆمپیوتەرێك، لاپتۆپێك، مۆنیتۆرێكی بەهێز بەرهەم دێت، لەسەرەتادا یارییە قورسەكانی لەسەر دەكەنەوە، ئەگەر بێ گرفت و كێشە یارییەكەی لەسەر ئەنجام درا، ئەوە سەركەوتوویە.
مۆنیتۆرە 27 ئینجییەكە بەناوی photoVue Sw270C ناسراوە، كوالیتیەكەی 2Kیە. بەهێزترین تەكنەلۆژیای سەردەمی تێدا بەكارهاتووە. وەك تەلەڤزیۆنێكیش سوودی لێوەرەدەگیردرێ. شوێنی پۆرتی USB هەیە كە دەكرێت زۆربەی ئامێرەكانی پێیەوە پەیوەند بدرێ.
Top