سۆنی خێراترین هاپی خستەڕوو

سۆنی خێراترین هاپی خستەڕوو
كۆمپانیای سۆنی خێراترین هاپی USB بە خێرایی شەحنی 100 وات و خێرایی گواستنەوەی داتاكان هەزار وات لە چركەیەكدا خستەڕوو.. بۆ ئەوانەی HOP ناناسن و پێی ئاشنا نین، دەبێ بڵێین hop ئامێرێكە لە تۆڕێكدا كە چەندین كۆمپیوتەر پێكەوە بەسترابێتەوە و لە چەقی تۆڕەكەدایە و داتاكان لە رێگای ئەوەوە دەگوازرێنەوە، بۆ نموونە ئەگەر وای دابنێین داتاكان بە چواررێیانێكدا دەڕۆن، هاپ وەك چرا یا وەك پۆلیسی هاتووچۆ كۆنترۆڵی هاتن و گواستنەوەی داتاكان دەكات.
هاپەكەی سۆنی بە ناوی MRW-S3 ناسراوە. هەم فلاش میمۆری دەخوێنێتەوە و هەم SDش.
چەندین پۆرتی جیاجیای تێدایە و تەنانەت پۆرتێكی HDMI كە بۆ گواستنەوەی فایلە ڤیدیۆییەكان بە كوالیتی 4k سوودی لێوەردەگیرێ. پۆرتێكی USB-C كە بۆ شەحن كردنەوە بە خێرایی 100 وات كار دەكات و پۆرتێكش بۆ گواستنەوەی داتاكان.
Top