مۆبایلێكی زۆر ناوازە لە سۆنییەوە

مۆبایلێكی زۆر ناوازە لە سۆنییەوە
لەگەڵ ئەوەیدا لە بواری پرۆگرام و سیستەم و نەرمەئامێرەوە گۆڕانكاری بەسەر مۆبایلەكاندا هاتووەو مۆبایلی زۆر زیرەك بەرهەم هاتوون، بەڵام بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ بەمە نەوەستاون و لە بواری سەختەئامرازیشەوە گۆڕانكاری لە مۆبایلدا پێكهاتووە و ستایل و شێواز و دیزاینی مۆبایلەكان گۆڕانكاریان بەسەردادێت.
ئێستا ماوەیەكە كۆمپانیا گەورەكانی بواری بەرهەمهێنانی مۆبایل هەوڵ دەدەن، مۆبایلی چەماوە و نوشتاوە بەرهەم بێنن. وەك هەوڵەكانی سامسۆنگ و هواوی.. كۆمپانیای سۆنی دەیەوێ هەنگاوێك پێش ئەم كۆمپانیایە بكەوێ و مۆبایلی رۆڵە بەرهەم بێنێ. مۆبایلێك كە شاشەكەی بە ویستتی بەكارهێنەر بێت و چەندی بخوازێ ئەوەندە گەورە بێت و گەورەو بچووكردنەوەی بە ویستی خۆت بێت.
هەرچەندە جارێ هەر قسەی لەسەر كراوە و نەچۆتە بواری كردارییەوە و سۆنی هەوڵدەدات لە ساڵی 2020دا بە فەرمی ئەم بەرهەمە بناسێنێ.
بەپێی پێشبینیەكان، رەنگە مۆبایلی ئاماژە بۆكراو كامێرایەكی زۆمی 10 بەرامبەری هەبێ. مۆدێمەكەی لە جۆری 5G بێ و هێزی و خێرایی 855 بێت.
Top