لاپتۆپێكی بچووك و رایەڵەكی بەرین

لاپتۆپێكی بچووك و رایەڵەكی بەرین
كۆمپانیای VAIO یەكێك لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بەرهەمهێنی مۆبایل، لەم ماوەیەدا لاپتۆپێكی بچووكی بەرهەمهێناوە كە بە جۆری SX12 ناسراوە. لاپتۆپەكە بچووكە قەوارەكەی تەنیا 12.5ە و بۆ گەشت و گەڕان گونجاوە.
خاڵی جێگای سەرنجی لاپتۆپی ناوبراو لە بوونی دەیان پۆرت (كەلێن)ی وایەرە. بەكارهێنەر ئەوەی مەبەستی بێت دەتوانی لە لاپتۆپەكەی پەیوەند بكات، شوێنی هەموو وایەرێكی هەیە.
هەروەك ئاماژە كراوە قەوارەی لاپتۆپەكە بچووكە، بچووكتر لە وەرەقەیەكی A4.
سێ پۆرتی USB-A و یەك پۆرتی USB-C بۆ شەحن كردنەوەی مۆبایلەكان، پۆرتێكی HDMI بۆ تیڤی، سلایدی SD. پۆرتێكی هیدفۆن و مایك و تەنانەت VGAشی هەیە.
پرۆسیسەری چوار ناوەكی نەوەی هەشتەمی Core i5 یا i7ی لەسەرە. كێشی لاپتۆپەكە ناگاتە 900 گرام.
Top