دروستكردنی چەند روومێز لە ویندۆز10دا

دروستكردنی چەند روومێز لە ویندۆز10دا
زۆر لەبەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر حەز دەكەن چەند روومێز (دیسكتۆپ) لەسەر كۆمپیوتەرەكەیان هەبێ، بۆ نموونە یەكێك لە دیسكتۆپەكان بۆ منداڵەكانیان تەرخان بكەن بۆ ئەوەی ئەو یاری و پرۆگرامانەی تایبەتن بەمنداڵان لەو دیسكتۆپەدا هەبێ و یەكێك بۆ كاروباری رۆژانەیان و بۆ ئەوەی كەسانێك نەتوانن فایل و پرۆگرامەكانیان بسڕنەوە.
لە ویندۆز10دا ئەم تایبەتمەندییە هەیە و بۆ ئەوەی ئەم كردارە چالاك بكەی ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر. كردارەكە پێی دەگوترێ multi desktop كە لە دوا ئەپدیتی ویندۆزدا زیاد بووە. بۆ ئەم مەبەستە پێكەوە دوو دوگمەی windows و tab دابگرە. ئەوكات پەنجەرەیەك دەكرێتەوە و لە گۆشەی سەرەوەی لای راست دیسكتۆپی نوێ دروست بووە. هەروەها دەتوانیت بە داگرتنی دوگمەكانی Ctrl+windows+D راستەوخۆ دیسكتۆپ دروست بكەی.
Top