ئامێرە دیجیتالییەكان هەتا دێ زیاتر دەبن، لەگەڵ زیادبوونیشیان كێشەی بارگاوی و شەحنكردنەوەیان زیاتر دەبێت. ئێستا بەتەنیا مۆبایل نییە كە دەبێ رۆژانە شەحن بكرێتەوە، بەڵكو كامێرای دیجیتالی، كاتژمێری زیرەك، تەبلێت و لاپتۆپ و هێدفۆن و...تاد. بۆ هەر كام لەو ئامێرانە دەبێ شەحنكەرەوەی تایبەتی خۆی لەگەڵدابێ، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدراوە ئامێری شەحنكرنەوەی جۆكەر دروست بكرێ كە بۆ زۆربەی ئەو ئامێرانە بگونجێ. یەكێك لەو ئامێرانە شەحنكەرەوانەی، ئامێری iPM3 یە كە لە یەك كاتدا سێ ئامێری لێك جیا شەحن دەكاتەوە. ئەم ئامێرە پادێكی بێ وایەرە و ئەو ئامێرانەی كە سوود لە تەكنەلۆژی بارگاوی كردنی بێ وایەر وەردەگرن دەتوانن سوود لە ئامێرەكە ببینن. خاڵی جێگای سەرنجی ئامێرەكە لەوەدایە كە تەنیا تایبەت نییە بە بەرمەكانی كۆمپانیای ئەپل بەڵكو هی زۆربەی كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.
ئامێرەكە لە تەنكۆڵەیەكی كۆنترۆڵی 10 واتی كەڵك وەردەگرێ بۆیە بە خێرایی ئامێرەكان شەحن دەكاتەوە.