سپیكەری سمارتی ئیكۆشۆ 5ی ئامازۆن
![سپیكەری سمارتی ئیكۆشۆ 5ی ئامازۆن](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/spekareknawaza.jpg )
ئەم بڵندگۆ هۆشمەندە لەگەڵ سیستەمی دەنگی ئەلكسای ئامازۆن پەیوەند دەدرێ و فەرمانەكان لەوێوە جێبەجێ دەبن. سپیكەرە سمارتەكە شاشەیەكی 5,5 ئینجی هەیە و كە بۆ نیشاندانی فیلم و ڤیدیۆكانی خودی كۆمانیا سوودی لێدەبیندرێ.
بەهۆی ئەم سپیكەرەوە دەتوانرێت وەڵامی پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان بدەیەوە، چونكە خۆی كامێرایەكی تایبەتی بۆ پەیوەندی گرتن تێدایە. ئەم سپیكەرە دوو رەنگی سپی و رەشی هەیە و بۆ كۆنترۆڵكردنی ئامێرە سمارتەكانی ماڵەوە سوودی لێدەبیندرێ.