بەبێ هێڵ و بەبێ تۆڕ پەیوەندی بكە!

بەبێ هێڵ و بەبێ تۆڕ پەیوەندی بكە!
بۆ ئەوەی دوو كەس پەیوەندی بە مۆبایل پەیوەندی پێكەوە بكەن، یان دەبێ لە تۆڕی مۆبایلی، یان لەهێڵی ئینتەرنێت سوود وەربگرن. كۆمپانیای «ئۆپۆ» سیستەمێكی نوێی پەیوەندی گرتنی داناوە كە بەكارهێنەر بەبێ ئەوەی سوود لە تۆڕ و هێڵ وەربگرێ دەتوانی پەیوەندی بكات. سیستەمە نوێیەكە بە MeshTalk ناسراوە، بەڵام پەیوەندی گرتن بەبێ هێڵ و تۆڕ رەنگە مەودایەكەی زۆر بڕ نەكات، سیستەمە نوێیەكەش هەروایە و مەودای پەیوەندی گرتنی تا سێ كیلۆمەترە..
لەم سەردەمەدا كە زۆربەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی مۆبایل خەریكن سیستەمی 5G تاقی دەكەنەوە، ئۆپۆ هەوڵیداوە سیستەمی بێ تۆڕ و دروست بكات كە تەنانەت لە وای-فای و بلوتوسیش سوود وەرنەگرێ.
هەوڵی «ئۆپۆ» سەرەتاییە چونكە مەودای سێ كیلۆمەترەكەش دەبێت هیچ بەربەستێك نەبێت، بۆیە لە شارە مەزنەكاندا زۆر سەركەوتوو نابێت، بەڵام لە گونددا بۆ مەودای كێڵگە و ماڵەوە زۆر بە سوودە.
Top